لەمەودوا بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک ئەم بڕە پارەیە لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت


نەتەوە  |   20:08:44 2017-01-11  |   (13,207) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لەسەر وەرگرتنی کرێی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەماڵان، بەڵام تائێستا رێنمایی لەسەر بڕی پارەکە دەرنەچووە.
A+    A-

 

یوسف یاسین، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاندووه، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لەسەر وەرگرتنی کرێی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەماڵان، بەڵام تائێستا رێنمایی لەسەر بڕی پارەکە دەرنەچووە، کە بەگوێرەی گەڕەکەکان جیاوازی دەبێت.


ئاشکراشیکردووه، "لەکۆبوونەوەکاندا پێشنیازکراوە مانگانە بڕی(٢ بۆ ٥)ھەزار دینار لەھەر ماڵێکی نیشتەجێ وەربگیرێت، لەبەرامبەر کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک".

 

ئاماژەی بەوەشکردووه، وەرگرتنی کرێی خۆڵ و خاشاک بەگوێرەی گەڕەکان دەگۆڕێت، رەنگە لە گەڕەکە ھەژار نشینەکان (٢)ھەزار دینارو لەگەڕەکەکانی دیکەش (٥)ھەزار دینار وەربگیرێت.

 

یوسف یاسین، سەبارەت بەچۆنیەتی کۆکردنەوەی پارەکە، وتی:سێ رێگا بۆکۆکردنەوەی کرێی خۆڵ و خاشاک باسکراوە، کۆکردنەوەی لەگەڵ پارەی ئاو یان ستافێک لەوەزارەتی شارەوانی یاخود لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە.


وتیشی، "باشترین رێگە بەبۆچوونی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ پارەی ئاودا کۆبکرێتەوەو ئەوکاتە ستافی کۆکردنەوەی پارەی ئاو زیاد بکرێت".

 

 



















زۆرترین بینراوەکان