دوای 6 ساڵ لە بێهۆشی شازادەی سعودیە دەستی بە جوڵانكرد


نەتەوە  |   19:36:11 2017-01-11  |   (5,324) جار خوێندراوەتەوە

جوڵەی شازادەی سعودیە دوای 6 ساڵ بهێۆشی لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا بووە جێگای سەرسورمانی بینەرەكانی و كاردانەوەی بەدوایخۆیداهێنا.
A+    A-

 

شازادە خالید بن تەڵاڵ لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر گرتەیەكی ڤیدیۆیی شازادە وەلیدی كوری بڵاوكردەوە  بووە مایەی سەرسامی بینەرەكانی ڤیدیۆكەو كاردانەوەیان.


گرتە ڤیدیۆییەكە لە دوبەش پێكهاتووەو تیایدا شازادە وەلید لەسەر تەختی چارەسەرەكەی بەبێ هۆشی دەردەكەوێت، لەبەشی یەكەمی ڤیدیۆكەدا شازادە وەلید بۆ یەكجار شانی دەجوڵێنێت، لەبەشی دووەمی گرتەكەدا بۆ شەش جار هەمان جوڵە دووبارەدەكاتەوە.


شازادە وەلید كوری خالید شازادەی سعودیە لە ساڵی 2011 دا بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە باری تەندروستی بەشێوەیەكی خراپ تێكچوو، دوای ماوەی چەند ساڵێك مانەوەی لە نەخۆشخانە لە ساڵی 2015 وە برایەوە ماڵەوەو لەوێ چارەسەری بۆدەكرا.

 




















زۆرترین بینراوەکان