پارتی: بەتەواوەتی لەگەڵ یەكێتی تێگەیشتین


نەتەوە  |   19:21:19 2017-01-11  |   (1,392) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ شاندی باڵای یەكێتی بە تێر و تەسەل ناودەبات و دەڵێت: تاگەیشتن بە ئامانج بەردەوام دەبن لە كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان.
A+    A-

 
د. ڕۆژ نووری شاوەیش، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە مەراسیمی كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان بۆ ڕۆژنامەنووسان لەبارەی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی، ڕایگەیاند :" ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی تێر و تەسەل لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجامدرا و بە تەواوی لەگەڵ یەكێتی تێگەیشتین و دەیان خاڵی گرنگمان تاوتوێ كردووە".
 
وتیشی :" كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن و گەڕی دووەمی ئەم كۆبوونەوانە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەستی پێكردووە و هەموو هەوڵێك بۆ ئەوەیە بگەینە ئامانج".
 
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كۆبوونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرێوەچوو، كە دووەم كۆبوونەوە بوو بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی كوردستان.


 


















زۆرترین بینراوەکان