کۆتایی حەسرەتی ئەو ژیانە هی منە بەم شێوەیە دەبێت


نەتەوە  |   18:37:20 2017-01-11  |   (6,804) جار خوێندراوەتەوە

حەسرەتی درامای ئەو ژیانە هی منە بە کۆتاییەکی ناخۆش دەگات و لە خۆشترین ساتەکانی ژیانیدا دەمرێت و بەو شێوەیەیە لە دراماکە جیادەبێتەوە.
A+    A-

 

حەسرەت و محەمەد ئەمیر کاتێک لە ناو بەلەمێکدا دەبن لە ساتێکی پڕ رۆمانسی و قسەی خۆشەویستی، بەلەمەکە دەتەقێتەوە و حەسرەت لە نێو دەستەکانی محەمەد ئەمیردا گیانی لەدەستدەدات و رۆڵەکەی تەواودەبێت.


ئیجلال ئایدن، ناسراو بە حەسرەت لەگەڵ ئەوەی ئەکتەرێکی بەتوانا بووە و بۆتە پاڵەوانی چەندین دراما، بەڵام زیاتر لە رێگەی بەرنامە ته‌له‌فزیۆنییه‌کانى ناوبانگی دەرکردوە لە کەناڵەکانی (تەرەتە و ستار و سی ئێن ئێن) و چەندین کەناڵی دیکە دەیان بەرنامەی هەبووە و خەڵاتی باشترین بەرنامەشی وەرگرتووە لە ساڵی 2000.


حه‌سه‌ره‌ت بەڕەگەز کوردی باکوری کوردستانە و باوکی کوردە و دایکی چەرکەسییە، لە ساڵی 1971 لە دایکبووە و تەمەنی 42 ساڵە.

 

















زۆرترین بینراوەکان