ئەو پیاوەی لە گۆیژە خۆی خستەخوارەوە هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات


نەتەوە  |   18:20:43 2017-01-11  |   (2,233) جار خوێندراوەتەوە

ئەو پیاوەی لە رۆژانی رابردوودا خۆی لە چیای گیژەی سلێمانی خستەخوارەوە و چەقۆیەكیشی لە ملی خۆیدا هۆكاری ئەو كارەی ئاشكرا دەكات.
A+    A-

 

رۆژی دووشەممە (ئ.ج) تەمەن 42 ساڵ كە ماوەی 4 ساڵە هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی كچێكی تەمەن دوو ساڵە، لە چیای گۆیژەی سلێمانی بەئۆتۆمبێلەوە خۆی خستەخوارەوە و دواتر بە چەقۆ لە ملی خۆیدا، بەڵام تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و گەیاندیانە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری تەندروستی دایە.


بەوتەی برایەكی، ئەو كەسە لە نەخۆشخانە وتویەتی: "خۆم بڕیارمداوە خۆم بكوژم‌، سەرەتا خۆم هەڵداوەتە خوارەوە‌و دواتر كە هیچم لێنەهاتوە چەقۆكەم داوە لەخۆم".


رونیشیكردەوە "براكەی ماوەی دو مانگ دەبێت ژنەكەی رۆیشتۆتەوە بۆ ماڵی باوكی‌و نەیهێشتوە كچە تاقانە دو ساڵانەكەی ببینێت‌و كەسوكاری هاوسەرەكەی هاتون هەڕەشەیان لێكردوە‌، پێیانوتوە كە لەخوشكەكەمانت داوە‌و دەرتكردوە‌و نایەڵین بێتەوە بۆلات‌و دەبێت وازی لێبێنیت. براكەم ئەم قسانەی پێقەبوڵنەكراوە‌و بڕیاری داوە خۆی بكوژێت".
 


















زۆرترین بینراوەکان