ئەم رۆژانە وەک پشووی فەرمی دیاریکران


نەتەوە  |   17:58:52 2017-01-11  |   (7,410) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 11-1-2017، لە کۆبوونەوەيەكدا پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا گۆڕانکاری لە پشووی وەرزی یەکەمدا بکات کە بڕیار بوو لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدابێت و تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمیشی بۆ ٩ی ئازار دواخست و تاقیکردنەوەکە تا ١٩ی ئازار بەردەوام دەبێت.
A+    A-

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەگەڵ سەرجەم بەڕیوەبەرەکانی پەروەردەکانی سنوری سلێمانی بۆ دانانی ساڵنامەی خوێندنی 2016-2017 کۆبونەوە و چەند بڕیارێکیان داوە.


بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، " لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەروەردەی گشتی سلێمانی لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕیوەبەری پەروەدەکان بڕیاردراوە یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە ڕۆژی پێنج شەممە 9/3/2017 دەست پێدەکات و ڕۆژی 19/3/2017 کۆتایی پێدەهێنرێت".


هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە بۆ پشووەکانی نەورۆز و بەهار تەنها 5 ڕۆژ دیاری کراوە، کە لە ڕۆژی 20/3/2017 دەستپێدەکات و ڕۆژی 25/3/2017 یەکەم ڕۆژی دەستپێکی وەرزی دووەم دەبێت".

 

ئاشکراشکراوە، ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی ئەمساڵ ڕۆژێک دوای یادی کرێکاران دەست پێدەکات و لە ڕۆژی 2/5/2017 تا 31/5/2017 بەردەوام دەبێت.

 




















زۆرترین بینراوەکان