وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى روونکردنەوەیەک لەبارەی کەمئەندامانەوە دەدات


نەتەوە  |   17:17:18 2017-01-11  |   (17,704) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری راگەیاندن لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کە تایبەتە بەدانەوەی قەرزەکانی حکومەت لەموچە پاشکەوتکراوەکان کەمئەندامانیش دەگرێتەوە.
A+    A-

 

ھەمزە مەغدید، بەرێوەبەری ڕاگەیاندن لەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووه، بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کە تایبەتە بەدانەوەی قەرزەکانی حکومەت لەموچە پاشکەوتکراوەکان کەمئەندامانیش دەگرێتەوە، بەوپێیەی ئەوانیش موچەخۆرن و پاشکەوت لەسەر موچەکانیان کراوە.


ئاشکراشیکردووه، ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی پارێزگا رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و کەپێدەچێت چەند گۆڕانکارییەکی تێدابکرێت و دواتر بڕیاری لەسەر دەدرێت ئەو توێژانەی سوودمەند دەبن لەدانەوەی قەرزەکانی حکومەت لەموچە پاشکەوتکراوەکان روندەکرێتەوە.


ھەمزە مەغدید دووپاتیشیکردووەتەوه، کەمئەندامانیش ھاوشێوەی فەرمانبەران کارتی ئەلیکترۆنی موچەیان بۆدەکرێت و پەنجەمۆریان لێوەردەگیرێت و لەرێی ئەو سیستمەوە سوودمەند دەبن لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر.


ناوبراو ئاشکراشیکردووه، ئەو کەسانەی پێشتر لەموچەی کەمئەندامی سوودمەندبوون و بەبڕیاری لیژنەکانی پشکنین موچەکانیان راگیراوە، ناتوانن لەو بڕیارە سوودمەندببن.

 



















زۆرترین بینراوەکان