وەزیری بەرگریی تورکیا وادەی کشانەوەی ھێزەکانیان لە عیراق ئاشکرادەکات


نەتەوە  |   16:27:37 2017-01-11  |   (499) جار خوێندراوەتەوە

فیکری عیشق وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانیانەوە لەسنووری موسڵەوە هاتەدەنگ و رایگەیاند "ئێستا زووە قسەیەک لەسەر کشانەوەمان بکرێت، بەڵکو وتوێژەکان بۆ دوای نەمانی داعش لەخاکی ئەو وڵاتە دوادەخەین".
A+    A-


وەزیری بەرگری تورکیا ئەوەشی بە میدیاکانی وڵاتەکەیی راگەیاندووە بەرێزەوە دەڕواننە یەکپارچەیی خاکی عیراق ، بوونی ھێزەکانیشیان لەموسڵ ھەڵبژاردن نییە، بەڵکو پێویستییە".

 

راشیگەیاند وتوێژەکان سەبارەت بە پاشەکشە بە هێزەکانمان دەخەینە دوای نەمانی داعش لەسەر خاکی عیراق.

 

ئاماژەی بەوەشداوە کە لەدوای  نەمانی داعش لەخاکی عیراقدا لەڕێگەی وتوێژەوە ھێزەکانمان دەکشێنینەوە.


















زۆرترین بینراوەکان