ئاسایشی هەولێر هۆكاری گەڕاندنەوەی دوو پەلەمانتارەكە ئاشكرا دەكات


نەتەوە  |   15:28:22 2017-01-11  |   (850) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح و هەر پەرلەمانتارێكی دیكەش هەركاتێك بیانەوێت، دەتوانن بێنە هەولێر، "بەڵام دەبێت بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ كارمەندانی ئاسایش بكەن".
A+    A-

 

تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەلێدوانێكدا بەماڵپەڕی رووداوی راگەیاندوە، "سۆران عومەر لە بازگەی پردێ سووكایەتی بە كارمەندانی ئاسایش كردووە و دەمانچەی لێ راكێشاون، ئەوەش لەبەر ئەوە بووە، كە وەكو هاونیشتمانییەكی ئاسایی ئەم وڵاتە لە بازگە كەمێك دواكەوتووە، ئەو كارەش هۆكاری گەڕاندنەوەی هەردوو پەرلەمانتارەكە بووە".


تاریق نووری لەبارەی پارێزبەندی پەرلەمانتارانەوە، وتی "راستە پەرلەمانتار پارێزبەندی هەیە، بەڵام نابێت ئەو پارێزبەندییە بۆ سووكایەتی بە هێزە ئەمنییەكان بەكاربهێنێت، ئەوەشی ئەوان كردیان تەنیا بۆ ئەوەبوو بگەڕێنەوە و لە راگەیاندنەكان بڵێن، رێگریمان لێكراوە".


جەختیشیكردەوە، سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح و هەر پەرلەمانتارێكی دیكەش، هەر كاتێك بیانەوێ‌ دەتوانن بێنە هەولێر، "بەڵام دەبێت بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ كارمەندانی ئاسایش بكەن".


پێشتر سۆران عومەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، لەبازگەی پردێ پێیان وتین ئێمە فەرمانی سەرو خۆمان جێبەجێ دەكەین و دەسەڵاتمان نییە، بەڵام بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رەتیكردەوە ئەوە بە فەرمان بووبێت، بەڵكو بۆ "مامەڵەی ناشیاوی پەرلەمانتارەكانی گەڕاندەوە بەرامبەر بە ئاسایشی بازگەكە".


جێی باسە ئێوارەی سێشەممە 10-1-2017 رێگریی لە سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان لە بازگەی پردێ كرا، بچنە هەولێر. 
 


















زۆرترین بینراوەکان