سزای قورس بەسەر ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی دەسەپێنرێت


نەتەوە  |   14:39:07 2017-01-11  |   (505) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی دادگای تاوانی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات سزای زۆر قورسیان بەسەر ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی سەپاندووە، لەوبارەشەوە وردەكاری زیاتر دەخاتەڕوو.
A+    A-

 

ماجد ئەعرەجی سەرۆكی دادگای تاوانی ناوەندی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " دادگای ناوەندی بەتۆمەتی تاوانی كوشتن و ڕفاندن، سزای لەسێدارەدان، ھەتا ھەتایی و ١٥ ساڵی، بەسەر ٧٤ ئەندامی حەشدی شەعبیدا سەپاند".


ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، "دادگا ژمارەیەكی تر كەیسی تاوانی لەبەردەستدایە كە لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبیەوە ئەنجامدراون"، ئاشكراشی كرد، "لەداھاتویەكی نزیكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئاشكرادەكەین".


لای خۆشیەوە میدحەت مەحمود سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوە كرد،"پاش بەدواداچون و وردبینیكردنی كەیسەكان لەلایەن لیژنە لاوەكیەكانەوە، دادگای باڵا بڕیاری ئازادكردنی حەوت ھەزارو ١٦٨ كەس ڕادەگەیەنێت".
 



















زۆرترین بینراوەکان