لە‌دژی كۆمپانیایە‌كی توركی خۆپیشاندان ئە‌نجامدە‌درێت


نەتەوە  |   14:26:12 2017-01-11  |   (443) جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی كانونی دووەمی 2017، كۆمەڵێك كارمەندو كرێكاری كۆمپانیایەكی توركی كە تایبەتە بەدروستكردنی وێستگەى كارەبا لەبەردەم كۆمپانیاكە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
A+    A-


لەوبارەیەوە محەمەد هارون ژمێریاری پێشووی كۆمپانیای ناوبراو بە دواڕۆژی وتووە "زیاتر لە 50 كارمەندی پێشووی كۆمپانیای گابای توركی كە تایبەتە بەدروستكردنى وێستگەى كارەبا، ماوەی ساڵ‌و نیوێكە پارەی كاركردنیان پێنەداون، بۆیە ئەمڕۆ لەبەردەم كۆمپانیاكە لەقەزاى خەبات خۆپیشاندانیان ئەنجامداوەو بەردەوامین لەناڕەزایی دەربڕین".

 

وتیشی " ئەو پارەیەی لای كۆمپانیاكەیە بە دوو ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، بۆیە داوا دەكەین مافەكانمان پێبدرێت، ئەگەرنا هەڵوێستی توندترمان دەبێت".


















زۆرترین بینراوەکان