زانیاری نوێ لەبارەی وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی ١١ی دەخرێتەڕوو


نەتەوە  |   13:09:14 2017-01-11  |   (36,276) جار خوێندراوەتەوە

چاوەڕوان دەكرێت ھەفتەی داھاتوو دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٦ بكرێت و تا كۆتایی ئەم مانگەش، كۆتایی بەدابەشكردنی ئەو موچەیە بهێنرێت.
A+    A-

 

میدیاكانی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكردۆتەوە، ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەستپێدەكات، تائێستاش لیستی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی نەنێردراوە، تاوەكو وردبینی تێدابكرێت، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت پێنجشەممە یاخود شەممەی داھاتوو لیستەكە ڕەوانە بكرێت.


ئەوەشخراوەتەڕوو، تا كۆتایی ئەم مانگە، دابەشكردنی موچەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٦ كۆتایی دێت، لەو چوارچێوەیەشدا بەشی ژمێریاریی فەرمانگەكان ئاگاداركراونەتەوە، لیستی موچەی مانگی تشرینی دوەمی ٢٠١٦ ئامادە بكەن.
 


















زۆرترین بینراوەکان