بەشێوەیەكی بەرچاو باج لەسەر ھاووڵاتیان زیاد دەكرێت


نەتەوە  |   10:36:48 2017-01-11  |   (1,293) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بڕیارێك بەشێوەیەكی بەرچاو باج لەسەر پێشەوەرانی شاری كەركوك زیاد دەكرێت، ئەوەش كاردانەوەی خاوەن پیشەكانی لێدەكەوێتەوە، لای خۆشییەوە سەندیكای كرێكارانی كوردستان ڕوونكردنەوە دەدات و چەند زانیارییەك ئاشكرادەكات. 
A+    A-

 

حسێن عەلی كە پیشەوەرێكی شارێكی كەركوكە لەوبارەوە رایگەیاند، "كرێی نوێكردنەوەی مۆڵەكانمان پێشتر تەنھا ٢٠ ھەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بەبڕیارێك زیادیكردوە بۆ دوو ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار دیناری عێراقی، ئەوەش بەھەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوەو ئەگەر ھەڵنەوەشێتەوە ھەڵوێستی زۆر توندمان دەبێت".


ئومێد قادریش، كە پیشەی سەرتاشینە لەشاری كەركوك ئاماژە بەوە دەكات، ئیدارەی شارەكە كرێی نوێكردنەوەی مۆڵەتی ساڵانەی بوارەكەی ئەوانی لە ٣٥ ھەزار دینارەوە بۆ یەك ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار دینار زیادكردووە.


لای خۆشیەوە عومەر حەسەن سەرۆكی لقی كەركوكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان دژی زیادكردنی باج لەسەر پیشەوەران ھاتەدەنگ و لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی جەختی لەسەر ناڕەوایی بڕیارەكە كردۆتەوە و رایگەیاندووە،"ئیدارەو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكمان لەو گرفتە ئاگاداركردۆتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنە تایبەتمەندەكان بەدواداچوون دەكەن و ھەوڵی كەمكردنەوەی ئەو بڕە زۆرەی باج لەسەر پیشەوەران دەدەن".
 


















زۆرترین بینراوەکان