ئەگەر هەیە ئەم مامۆستایانە لە دەرماڵەی ھاندان بێبەش بکرێن


نەتەوە  |   10:22:47 2017-01-11  |   (1,456) جار خوێندراوەتەوە

چەند مامۆستایەک مەترسی ئەوەیان لەسەرە لەدەرماڵەی ھاندان بێبەشبکرێن، لەوبارەیەشەوە روونکردنەوە دەدرێت‌و لەوەی تائێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە وردەکاریی خەرجکردنی دەرماڵەکە روون نەکراوەتەوە".
A+    A-


بەگوێرەی هەندێک زانیاریی، نزیکەی ١٠٠ مامۆستا کە لەسەر میلاکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتین، مەترسیی ئەوەیان لەسەرە لە دەرماڵەی ھاندان بێبەش بکرێن.

 

لەوبارەیەوە عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانیی راگەیاندووە "ئەو مامۆستایانە ھەمان ئەرکی مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردەیان لەئەستۆدایە، تائێستاش یەکلایی نەکراوەتەوە کە ئاخۆ لە دەرماڵەی ھاندان سودمەند دەبن یاخود نا".

 

روونیشیکردەوە کە ئەو مامۆستایانە ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردسیانیشن، بەڵام تائێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی پێدان یاخود سودمەندنەبوونی دەرماڵەکەیان رانەگەیەندراوە، چونکە "لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ھیچ رێنماییەکی تایبەت دەرنەکراوە".


















زۆرترین بینراوەکان