بەغدا مامەڵەی خانەنشینیی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی راگرت


نەتەوە  |   10:00:00 2017-01-11  |   (1,833) جار خوێندراوەتەوە

دوای زیاتر لە ساڵێك لە كوژرانی سەرۆكی كوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، سەرەڕای پێشكەشكردنی مامەڵەكەی، هێشتا مووچەی شەهیدانە بۆ كەسوكارەكەی خەرجنەكراوە.
A+    A-

 

نەجات حسێن سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە ماڵپەڕی دواڕۆژی- راگەیاندووە "زیاتر لە ساڵێكە محەمەد خەلیل جبوری سەرۆكی كوتلەی عەرەبی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تیرۆركراوەو هێشتا مووچەی خانەنشینییەكەی بۆ خانەوادەکەی خەرجنەكراوە".

 

روونیشیکردۆتەوە کە "لەمیانی بەسەركردنەوەی فەرمانگەی خانەنشینی كەركوكدا، بەدواداچوونیان كردووە بۆ هۆكاری دواخستنی مامەڵەی خانەنشینیی ناوبراو، بەڵام پێیان راگەیاندووین کە لە بەغداوە فەرمان دەرچووە  بۆ راگرتنی مامەڵەی خانشینی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە شەهیدبوون، بەڵام ماوەی 20 رۆژە بڕیارێكی دیكە بۆ راییكردنی مامەڵەكەی دەرچووە".

 

راشیگەیاند ئێستا لەدوای بڕیارێكی بەغدا بۆ راییكردنی ئەو مامەڵانە، لەچاوەڕوانیی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینی ناوبراودان.

 

جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆژی 2015/12/1 محەمەد خەلیل جبوری لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا درایە بەر دەستڕێژو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

















زۆرترین بینراوەکان