نرخی نەوت لە بوژانەوەدایە


نەتەوە  |   08:58:03 2017-01-11  |   (1,088) جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی كانونی دووەم نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا روی لەبەرزبونەوە كردووە.
A+    A-

 

دوێنێ لەگەڵ داخستنی بازاڕەكان بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 53 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمرۆ بۆ 53 دۆلار و 74 سەنت بەرزبۆتەوە.


هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لەئێستادا بە 50 دۆلار و 97 سەنتە، ئەمە لەكاتێكدایە دوێنی لەكاتی داخستنی بازاڕەكان بە 50 دۆلار و 82 سەنت بوو.


جێی باسە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانیش بە 53 دۆلار و 64 سەنت بووە و بەرمیلێك نەوتی خاویش بە 50 دۆلار 83 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
 



















زۆرترین بینراوەکان