هەژان چەند نهێنیەك لەبارەی كارە نوێكەی ئاشكرا دەكات


نەتەوە  |   00:15:17 2017-01-11  |   (9,130) جار خوێندراوەتەوە

هەژان هێرش خانمە ئەكتەر و پێشكەشكاری بەناوبانگی كورد رایدەگەیەنێت، كە كارە نوێكەم لەم سەرەتایەدا ئەزموونێكی قورس بوو، جەختیشدەكاتەوە، هیچ كەس و كۆمپانیایەك نەبووە هاوكاری بێت.
A+    A-

 

هەژان هێرش لەلێدوانێدا بەڕۆژنامەی ئاژانسی راگەیاندووە، "كلیپی (مەڕۆ) بۆ هونەرمەند كیژان ئیبراهیم خەیات یەكەم كاری دەرهێنانمە، كە بۆ خۆم ئەنجامی بدەم، بەڵام پێشتر لە 3 كلیپ و كورتەفیلمێكدا وەك فۆتۆگرافەر و هاوكاری دەرهێنەر كارم كردووه".


ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم كارەنوێیەشم بەدڵنیاییەوە لەم سەرەتایەدا ئەزموونێكی قورس بوو، بەتایبەتییش لەم قەیرانەدا كەهیچ كەس و كۆمپانیایەك نەبووە هاوكارم بێت و زۆربەی كەرەستە ‌و پێویستییەكان لەڕێگەی پەیوەندیی تاكەكەسییەوە دەست خرابوون".


ئاشكراشی دەكات، لەئێستادا چەند سیناریۆیەكی دیكەم هەیە بۆ ئەوەی كار بۆ چەند هونەرمەندێك بكەم، بەڵام جارێ دەمەوێت فیدباكی خەڵك لەسەر ئەم كارەنوێیەم وەربگرمەوە، دواتر ئەو پڕۆژانەی دیكەم كەهەمە لەگەڵ هونەرمەندانی دیكەدا ئەنجامی دەدەم و پاش بڵاوبوونەوەی ئەم كارەنوێیەشم لەگەڵ كیژان ئیبراهیم خەیات، چەند كۆمپانیایەك ئاماژەیان بەوەداوە، كەسپۆنسەری بۆ كارەكانی داهاتووم ئەنجام دەدەن".


وتیشی: ئەم كارە نوێیەم تایبەتمەندی ئەوەیە كە لەكلیپەكەدا چیرۆكێك دەبینیت كەبەشێوازێكی تەكنیكی و پرۆفیشناڵ وێنەی گیراوە ‌و 3 فۆتۆمۆدێلی بەتواناش كاری نواندنی تێدا ئەنجام دەدەن، كەكێشەی هەبوونی خیانەت لەڕێگای هۆكارەكانی پەیوەندیی نوێوە لەزۆربەی ماڵەكاندا هەیە، هەر بۆیەخەڵك خۆی تێدا دەبینێتەوە".


ئەوەشی خستۆتەڕوو، زۆر كەس پێیان سەیرە، كە من لەنواندنەوە چوومەتەسەر كاری دەرهێنان، لەكاتێكدا من بۆ خۆم بەشی ڕاگەیاندنم تەواو كردووە و لەبەشی تەلەڤزیۆن گرنگیم بەلایەنی دەرهێنان داوە، جگە لەوەی ئێستاش خوێندكاری ماستەرم لەهەمان بواردا و ئەم كارە پسپۆڕی تایبەتی خۆمە، هەر بۆیە حەزیش بەوەدەكەم لەو بوارەدا بەرەو پێش بچم".
 




















زۆرترین بینراوەکان