نیسك گەرموگوڕی بە ژیانی هاوسەران دەبەخشێت


نەتەوە  |   23:51:29 2017-01-10  |   (7,559) جار خوێندراوەتەوە

نیسك خواردنێكی دەوڵەمەندە و ئەوەی رەنگە كەمتر هاوسەران لێی ئاگاداربن بریتیە لە كاریگەریە سەرسوڕهێنەرەكانی لەسەر ژیانی هاوسەری و بەرزكردنەوەی توانای سێكسیان.
A+    A-

 

نیسك بڕێكی زۆر ئۆمێگا3، چینكۆ، ئاسن، پڕۆتین، ڤیتامین Bی تێدایە، بۆیە بۆ نەهێشتنی ماندوو بوونی مێشك و دڵەڕاوكێ و كاریگەری زۆری هەیە، هاوكات پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەكەن، نیسك هێزی سێكسی زیاد دەكات.

 

پسپۆڕان باس لەوەدەكەن، ئەو خێزانانەی كێشەی سێكسیان هەیە بە بەردەوامی خواردنی نیسك كێشەكانیان چارەسەر دەكەن.

 

یەكێكی دیكە لە تایبەتمەندییەكانی نیسك ئەوەیە سوڕی خوێن ئاسان دەكات، بەو پێیەی بڕێكی زۆر لە ئاسنی تێدایە چەندین سوودی دیكە بە مرۆڤ دەگەیەنێت، كە بریتین لەمانە:

 

- رێژەی كۆڵستڕۆلی خراپ لە خوێن دادەبەزێنێت.


- پاڵەپەستۆی خوێن دادەبەزێنێت.


- رێژەی شەكر لە خوێن دادەبەزێنێت.


- رێژەی شیری دایك زیاد دەكات، ئەوەش یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ئەو دایكانەی كۆرپەی ساوایان هەیە.


 



















زۆرترین بینراوەکان