مەلا بەختیار لەسەر قسەكانی سەرۆك وەزیرانی توركیا هاتە دەنگ


نەتەوە  |   23:24:03 2017-01-10  |   (951) جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رەخنەی لە لێدوانەكانی بیناڵی یەڵدرم سەرۆك وەیزرانی توركیا گرت سەبارەت بەو هێرشانەی كردیە سەر پەكەكە لە هەولێر و رایگەیاند لە ئەتەكێتی دیپلۆماسی چووە دەرەوە.
A+    A-

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ڤیارا ڤاڵچانۆڤ و هێنری میدلیتۆن، راوێژكارانی یۆنامی لەعیراق  ئاماژەی بە سەردانی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ هەولێركرد و وتی: یەكێتی لەگەڵ پەكەكەدا پەیوەندییەكی باشمان هەیە، لەبەدیهێنانی مافە دیموكراسیی و مەدەنییەكانیان لەباكوری كوردستان پشتیوانیان دەكەین".
سەبارەت بەو كێشانەشی لە شەنگال هەیە، مەلا بەختیار رایگەیاند: "پێشترو ئێستاش باوەڕمانوایە كە كاتی هاتووە بەگفتوگۆیەكی سیاسی ئەو كێشانە كۆتایی پێبهێنرێت و رێزی سەروەری خاكی باشوری كوردستان بگیرێ. هاوكات باسی لەوەشكرد، قسەكانی سەرۆك وەزیرانی توركیا لە بارەی پەكەكە و پەیەدەوە، لە بەغدا نەرمتر بووە لە قسەكانی لە هەولێر.
بڕوایشی وایە كە " لەڕووی یاساییەوە، توركیا بۆی هەیە لەسەر هەموو كێشەیەك لەگەڵ بەغدادو هەولێر قسە بكات، بەڵام بەو شێوەیەی كە لەتەنیشت جەنابی بارزانی وەستابوو، بەوشێوەیە هێرشی كردە سەر پەكەكە و پەیەدە، لەئەتەكێتی دیپلۆماسی چووە دەرەو"ە.
راشیگەیاند: ئەم جۆرە لەعەقڵ و حوكمڕانی، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كێشەكانی باكوری كوردستان و توركیا و لەگەڵ حكومەتی هەرێم، عەقڵییەتێك نییە ئومێدی لەمنزیكانە چارەسەری لێچاوەڕوان بكرێت.
 


















زۆرترین بینراوەکان