پارتی: ڕەنگە حەشدی شەعبی ڕێی پێدرابێت لە نزیك خانەقین جێگیر ببن


نەتەوە  |   23:16:35 2017-01-10  |   (1,817) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێكی پارتی ئاشكرای دەكات، فەوجێكی حەشدی شەعبی لە نزیك خانەقین جێگیر كراوە، كە پێدەچێت كارئاسانیان بۆ كردبێت، هەروەها چەند زانیاریەك لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.
A+    A-

 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی  راگەیاندوە، فەوجەكە پێشووتر لە ئیمام وەیس بووە، حەشدی شەعبی شەوی رابردوو فەوجێكی هێناوەتە نزیك خانەقین، ئێستا بۆیە بردراوەتە نزیك ئەو قەزایە تا خەڵكی خانەقین لەنێو فەوجەدا دابمەزرێنن.


نابراو ئاشكراشی كرد، ''ئامری فەوجەكە كوردە و ناوی (كامەران دەلۆ)یە و خەڵكی خانەقینە و هەر لە خۆیەوە بڕیاری نەداوە ئەو فەوجە لە نزیك خانەقین بێت، ڕەنگە ئەمە خەڵكانێك هەبن كە كارئاسانیان بۆ كردبێت، چونكە ناكرێ لە نێو ئەو هەموو پێشمەرگەیە بتوانرێت فەوجێك وا بەئاسانی لە نزیك خانەقین جێگیر بكرێت و رێگەی پێبدرێت''.


ئاماژەی بەوەشكرد، ''پێشووتر شوێن بۆ ئەو فەوجە دیاری كرابوو و دەسەڵاتی ئەوەی نەبووە كە فەوج لە نزیك خانەقین دابنرێت، بەڵام ئێستا وا فەوجەكە هاتووە و جێگیر كراوە''.
 


















زۆرترین بینراوەکان