ئارینا حەمید: لە دونیای دەرەوەی باوەشی تۆ ئەترسم


نەتەوە  |   22:54:36 2017-01-10  |   (2,112) جار خوێندراوەتەوە

ئارینا حەمید خانمە پێشكەشكاری كەناڵی كوردستان 24 وێنەیەكی نوێ خۆی و هاوسەرەكەی بڵاودەكاتەوە.
A+    A-

 

ئەو خانمە پێشكەشكارە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەكەی بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا لەگەڵ كۆمار نادری هاوسەری دەركەوتووە و لەگەڵ وێنەكەش نوسیویەتی، "ترسنۆك نیم، بەس لە دونیای دەرەوەی باوەشی تۆ ئەترسم".


لای خۆشیەوە كۆمار نادر لەوەڵامی وتەكەی ئارینا جەختی لەخۆشەویستیەكەی كردۆتەوە و نوسیویەتی "خۆشم ئەویت نازدارەكەم". 


هاوكات هەوادارانی ئەو خانمە پێشكەشكارە ئاماژەیان بەوە كردووە، لەگەڵ هاوسەرەكەی لەیەك دێنەوە و هێوای بەختەوەری و تەمەن دێژیان بۆ خواستوون.


جیی باسە ئارینا حەمید ماوەی چەند ساڵە هاوسەرگیری لەگەڵ كۆمار نادر كردووە كە ئەویش هاوشێوەی ناوبراو پێشكەشكارە.
 


















زۆرترین بینراوەکان