حكومەت 3 ملیار بۆ كۆیە تەرخان دەكات


نەتەوە  |   22:14:29 2017-01-10  |   (6,047) جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی هەرێمی نەوت و گاز رەزامەندی نیشاندا بۆ خەرجكردنی بڕێك پارە بۆ قەزای كۆیە، لەو بڕەی بڕیاربوو ساڵی 2013 بۆ ئەو قەزایە خەرج بكرێت، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك خەرج نەكرابوو.
A+    A-

 

لەو بارەوە گۆڕان ئازاد، پەرلەمانتاری یەكێتی رایگەیاند: دوای بەدواداچوونی بەردەوام بۆ قەرەبوكردنەوەی قەزای كۆیە لەو بڕە پارانەی ساڵی ٢٠١٣ تەرخان كرابوو بۆ سنورەكەو دواتر یان خەرج كرابوو یان پارەكەی سەرف نەكرابوو و دوای سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ سنورەكەو بەڵێن دان بۆ پشتیوانی و بەدوا داچون، توانرا دوای چەندین سەردان و بەدواداچون رەزامەندی ئەنجومەنی هەرێمی نەوت وگاز وەربگرین بۆ سەرف كردنی ٣ ملیار دینار بۆ قەزای كۆیە.


وتیشی: بۆ ئەوەی وەك ڕابردوود پارەكە دەست كاری نەكرێت ڕێكەوتین پارەكە دوای گەیشتنی بە وەزارەتی دارایی بگوازرێتەوە بۆ بانكێك لە قەزای كۆیە، ئەم پارەیەش تەرخانكراوە بۆ كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەت گوزاری بۆ سنورەكە.
 



















زۆرترین بینراوەکان