ئابوری توركیا لەبەردەم قەیرانێكی گەورەدایە


نەتەوە  |   21:32:48 2017-01-10  |   (3,083) جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەكی ئەڵمانی لە راپۆرتێكدا باس لەوەدەكات نرخی لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار لەم ساڵدا بۆ نزمترین ئاستی دادەبەزێت و ئابوری ئەو وڵاتەش لە لێواری داتەپیندایە.
A+    A-

 

دوای كودەتاكەی 15 ی تەموزی ساڵی رابردووەوە راگەیاندنی باری نائاسایی لە توركیا، نرخی لیری توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینێكی زۆری بە خۆیەوە بینی و لەمساڵیشدا بەردەوامە لە دابەزین.


لەو بارەوە رۆژنامەی دی ڤێڵتی ئەڵمانی لە راپۆرتێكدا بە ناونیشانی "نەمانی متمانە بە بازاڕەكان زلەیەكە لە بناگوێی ئەردۆغان" باسی لەوەكردووە، لە ساڵی 2017 دا لیرەی توركی زیاتر بەهای خۆی لەدەستدەدات و ئابوری ئەو وڵاتە بە هۆی دابەزینی ئاستی سەرمایەگوزاری دەرەكی و بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسان و كەڵەكەبوونی قەرزی دەرەكی، بەرەو لێواری داتەپین و رووخان هەنگاو دەنێت.


بەپێی ئەو راپۆرتە پێشبینی كراوە بڕی قەرزە دەرەكیەكانی توركیا كە پێشتر 307 ملیار یۆرۆ بوو لە داهاتوو 69 ملیاری تری بچێتەسەر و بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە و  و داكشانی ئاستی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی توركیا بۆ نزمترین ئاست قەیرانێكی دارایی قوڵ بەرۆكی توركیا دەگرێتەوە.
 


















زۆرترین بینراوەکان