ژمارەیە هەڵبژاردەكان لە جامی جیهانی زیاددەكرێت


نەتەوە  |   19:06:14 2017-01-10  |   (589) جار خوێندراوەتەوە

یەكێتی جیهانی تۆپی پێ (فیفا) رایگەیاند، كە لە ساڵی 2026 وە ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی جامی جیهانی، بۆ 48 هەڵبژاردە زیاددەكرێت.
A+    A-

 

بەپێی بڕیارە نوێكەی فیفا، ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی جامی جیهانی لە 32 هەڵبژاردەوە بۆ 48 هەڵبژاردە زیاددەكرێت و بەشداربووان لە 16 گروپی 3 تیپیدا رێكدەخرێن و لە گەڕی یەكەمی یاریەكاندا لە هەر گروپێك دوو تیپ كە زۆرترین خاڵیان هەیە سەردەكەون.


سەرباری زیادكردنی ژمارەی هەڵبژاردنەكان بەلام ماوەی یاریەكان وەك خۆی دەمێنێتەوە و لە 32 رۆژ تێپەڕناكات.


بەپێی خەمڵاندنەكانی فیفا بە هۆی بەشداری 16 هەڵبژاردەی زیاتر لە جامی جیهانی، داهاتی ئەو یەكێتیە بۆ 5 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بەرزدەبێتەوە و ئەمەش 521 ملیۆن دۆلار زیاترە لە داهاتی ساڵانەی لە ئێستادا.
 



















زۆرترین بینراوەکان