بە فەرمی وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی موچە ڕادەگەیەنێت


نەتەوە  |   17:39:49 2017-01-10  |   (84,293) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە، هاوكات پێدەچێت لەدوای كۆبونەوەكە بریكاری وەزیری دارایی بە فەرمی وادەی دابەشكردنی موچە ڕابگەیەنێت.
A+    A-

 

عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، " ڕۆژی پێنجشەممە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە و ئێمە وەك هەر وەزیرێكی حكوومەت بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكەدا ئاگادار كراوینەتەوە".


هاوكات بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا ڕابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی بەوەكالەت، ڕاپۆرتێك لەبارەی داهات و خەرجییەكانی حكوومەت دەخاتە ڕوو، دواتر ڕاپۆرتی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەر نەوت و خەرجی كۆمپانیاكان بەڕاپۆرتێك بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرا دەكات.


هەروەها لەو كۆبوونەوەیەدا ڕابەر سدیق وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات، كە بەپێی زانیارییەكان پێدەچێت هەفتەی ئایندەتر بێت و یەكەم وەزارەتیش وەك هەمیشە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.


















زۆرترین بینراوەکان