پلانی حكومەت لە بارەی پێداچوونەوە بە پاشەكەوتی موچە ئاشكرا دەكرێت


نەتەوە  |   16:54:20 2017-01-10  |   (25,449) جار خوێندراوەتەوە

دوو پێشنیاز لە بارەی چۆنێتی پێداچوونەوە بە پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێن، وەزیریچكی حكومەتیش دەڵێت: موچە پاشەكەوت كراوەكان دوای كۆتاییهاتنی كارەكانی سیتسەمی بایۆمەتری دەكرێنەرەسید.
A+    A-

 

یوسف عوسمان عەوێنەیی، سەرۆکی یەکێتیی فەرمانبەرانی  کوردستان بەهەفتەنامەی باسی راگەیاندووە، ھەندێک زانیاری لە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران وەرگرتووە کە تایبەتن بە چەند پێشنیازێک بۆ دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران،  و وتی: "یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە ١٠% تا ١٥% رێژەی پاشەکەوتی سەر مووچەی فەرمانبەران ھەڵبگیرێت، بۆ ئەوەی بڕێک لە مووچەی فەرمانبەران زیاتر بکرێت".
 
رونیشیكردەوە: "پێشنیازێکی تر ھەیە کە پێشنیازێکی بەھێزە، ئەویش ئەوەیە کە مووچەی فەرمانبەران لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی بدرێت و دەرماڵەکان ھەڵبگیرێن". 


عەوێنەیی جەختی کردەوە، ئەگەر تەنیا مووچەی بنەڕەتی بە فەرمانبەران بدرێت، بەشی زۆری فەرمانبەران سوودمەند دەبن و حکوومەتیش قازانجیەتی، گوتیشی: "بەشێک لە فەرمانبەران  مووچەکانیان بەراورد بە پاشەکەوت زیاتر دەبێت، حکوومەتیش لەوە قازانجیەتی و قەرزاری فەرمانبەران نابێت، وەکو ئەوەی لە پاشەکەوتدا حکوومەت قەرزاری فەرمانبەرانە".


ڕوونی کردەوە، دەستکاریکردنی دەرماڵەکان و دەرکردنی رێنمایی باش وا دەکات مانگانە زیاتر لە ١٥٠ ملیار دینار پاشەکەوت بۆ حکوومەت بگەڕێتەوە و مووچەش لە لایەن حکوومەت ئاسایی دەبێتەوە، وتیشی: "فەرمانبەر ھەیە زیاتر لە ٥ دەرماڵە وەردەگرێت، لەوانە دەرماڵەی ترسناکی و پیشە و دەرماڵەی تری جۆراوجۆر، پێش پیادەکردنی سیستەمی پاشەکەوت نیوەی زیاتری مووچە بۆ دەرماڵەکان بووە و نیوەکەی تریش بۆ مووچەی بنەڕەتی".

 

بە وتەی سەرۆکی یەکێتیی فەرمانبەران، حکوومەت دەیەوێت لە مانگی ٣ بۆ مانگی ٤ دەستکاریی مووچە بخاتە واری جێبەجێکردنەوە ئەگەر نرخی نەوت نەشکێت، چونکە دەیەوێت بە سیستەمی پاشەکەوت دوو مووچەی تریش دابەش بکات کە تا مانگی ٣ دەخایەنێت، گوتیشی: "ئەگەر لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە بڕیار لە دەستکاریکردنی مووچە  بدرێت ئەوا پێشبینی ئەوە دەکرێت لە مانگی ٣ یان لە مانگی ٤ سیستەمەکە جێبەجێ بکرێت".


لای خۆشیەوە محەمەد ھاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەو هەفتەنامەیەی راگەیاندوە، لە ئەنجومەنی وەزیران ئەوەیان پێ راگەیاندووە کە دوای  تۆمارکردنی سەرجەم فەرمانبەران لە سیستەمی بایۆمەتری، مووچە نەدراوەکان و پاشەکەوت دەکاتە رەسید: "بەڵام پێیان گوتووم ئێستا ئەوە ناکرێت، بەڵکو تا سیستەمی بایۆمەترییەکە تەواو نەبێت، رەسیدەکە کاری پێ ناکرێت".

 

 رۆژی ٣ی شوباتی ٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کورستان بڕیاری لە پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەراندا، کە پاشەکەوتکردنەکە لە %١٥دەست پێ دەکات تا %٧٥، ئەوەش خۆپیشاندان و ناڕەزایی زۆری فەرمانبەران و مامۆستایانی بەدوادا ھات.
 
 



















زۆرترین بینراوەکان