ستافە سەرسوڕهێنەرەکەی فەیسبووک ببینە


نەتەوە  |   15:46:36 2017-01-10  |   (1,052) جار خوێندراوەتەوە

مارک زوکەربێرگ، ئەو گەنجەی توانی لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا فەیسبوک دروست بکات لە ئێستادا خاوەنی ملیاران دۆلارە و لەسەر ئاستی جیهانیش بە پلەی یەکەم ناسێنراوە لەلای خەڵکی و ستافی یەکەمی کۆمپانیایەشى لە پێنج کەس پێکهاتوون کە یەکێکیان ئافرەتە.
A+    A-

سەرەتای دروست بوونی فەیسبوک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ کە تەنیا مارک زوکەربێرگی دامەزرێنەری، کاری لەسەر دەکرد و پەرەی پێدەدا بەڵام ئێستا لەلایەن ستافێکی گەورەوە بەڕێوە دەبرێت و لە چەندین شوێنی ئەم جیهانە نوسینگەی تایبەتییان هەیە.

 

ستافی یەکەم و بەڕێوبەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیهانییە پێکهاتوون لە پێنج کەس کە چواریان کوڕن و یەکێکشیان ئافرەتە، هەریەکە و پۆستێکی تایبەتییان هەیە.

 

ستافی بەڕێوبەرانی فەیسبوک:

 

 مارک زوکەربێرگ، خاوەن و دامەزرێنەر، تەمەن ٣٢ ساڵ

 

 شێریل سانبێرگ، بەڕێوبەری جێبەجێکار، تەمەن ٤٧ ساڵ

 دەیڤد وێنیر، بەڕێوبەری دارایی

 میکی سکرۆیپفێر، بەڕێوبەری تەکنیکی، تەمەن ٤١ ساڵ

 

   
کریس کۆکس، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەرهەمەکان، تەمەن ٣٤ ساڵ

















زۆرترین بینراوەکان