عه‌بدوڵڵای‌ كوێخا موباره‌ك ئاماده‌یە چه‌ك هه‌ڵبگرێت‌ بچێتەوە شاخ


نەتەوە  |   14:52:08 2017-01-10  |   (8,135) جار خوێندراوەتەوە

عه‌بدوڵڵای‌ كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و به‌رپرسی‌ مه‌كۆی‌ چه‌مچه‌ماڵ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاوێنە ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووە كه‌  ئاماده‌یە له‌دژی‌ گه‌نده‌ڵی‌ چه‌ك هه‌ڵبگرێت‌و بچێته‌وه‌ شاخ.
A+    A-

 

هەروەها دەڵێت: رێكکه‌وتننامه‌ی‌ نێوان گۆڕان‌و یه‌كێتی‌ وه‌ستێنراوه‌و په‌كخراوه‌، ئه‌و وتی‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ نافه‌رمیدا كۆمه‌ڵێك براده‌ر‌و دۆست كۆبووینه‌وه‌، به‌ڵێنمان داوه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌سلیمی‌ ئیراده‌ی‌ گه‌نده‌ڵكاران نابین، به‌رده‌وام ده‌بین له ‌داكۆكی‌ له ‌مافی‌ خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر به‌گفتوگۆ كرا ئه‌وه‌ باشه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌كرا، ئه‌وا ئاماده‌ین چه‌ك هه‌ڵگرین هه‌تا ئه‌وه‌ی‌ بڕۆینه‌ شاخیش‌و قاچاخیش بین.

















زۆرترین بینراوەکان