زاواکەی تره‌مپ کاندیدە بۆ پۆستێكی‌ باڵا


نەتەوە  |   11:03:01 2017-01-10  |   (524) جار خوێندراوەتەوە

تیمی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ ئه‌مریكا ئاشکرایان کردووە کە بڕیارە گارید كوشنەر-ی زاوای‌ تره‌مپ بکرێتە گه‌وره‌ راوێژكاری‌ كۆشكی‌ سپی‌و به‌رپرسی‌ گرێبه‌سته‌ بازرگانییه‌كان‌و خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست.
A+    A-

 

دەستنیشانکردنی كوشنەر کە ئێستا تەمەنی (35 ساڵ)ەو مێردی‌ ئیفانكای‌ كچی‌ تره‌مپ دوای‌ ئەوەیە کە راوێژێكی‌ یاسایی کراوە سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ دانانی‌ پێشێلكاریی‌ یاسای ئه‌مریكایە یان نا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ خزمخزمێنه‌و دەرکەوتووە کە دانانی‌ كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ پێویستی‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی‌ نییه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانه‌وه‌.

 

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن كوشنەر له‌سه‌ره‌تادا زیاتر كار له‌سه‌ر سیاسه‌تی‌ بازرگانی‌و خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ده‌كات.


















زۆرترین بینراوەکان