خوشكەكەی هەیفا وەهبی گه‌یشته‌ هه‌ولێر


نەتەوە  |   10:10:44 2017-01-10  |   (1,523) جار خوێندراوەتەوە

رولا یەموت، خوشكی خانمە گۆرانیبێژی عەرەب هەیفا وەهبی، لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستانە و هەولێریشی به شاری ئاڵتونی ناوبردووه.
A+    A-

رولا یەموت، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاندووە ، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە هاتۆتە كوردستان. رولا یەموت لە پۆستەكەیدا نوسیویەتی" هەولێر شارێك لە ئاڵتون".

 

ڕوڵا یەموت به شاژنی وروژاندن ناسراوه و به هۆی كلیپەكانیشیەوە هەیفا وەهبی ڕەتیكردەوە وەك خوشكی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بكات و ڕایگەیاند كە تەنها ناوبانگی ئەو بەكار دەهێنێت.

 


















زۆرترین بینراوەکان