سه‌رۆكی‌ فه‌نزوێللا له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخرایه‌وه


نەتەوە  |   08:18:56 2017-01-10  |   (1,597) جار خوێندراوەتەوە

ئۆپۆزسیۆنی‌ فه‌نزوێللا ده‌نگی بۆ ‌له‌سه‌ركارلابردنی‌ نیكۆڵاس مادۆرۆی سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ دا به‌تۆمه‌تی‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ له‌ راپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌.
A+    A-

 

پرۆسه‌ی‌ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ فه‌نزوێللا به‌ده‌نگی‌ زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران ئه‌نجامدرا كه‌ 106 په‌رله‌مانتار دەنگیان بۆ پرۆسەی سەندنەوەی متمانە داوە، به‌ڵام بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ په‌رله‌مانتارانی‌ لایه‌نگری‌ حكومه‌ت‌و سەرپک نیکۆڵاس بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە.

 

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان په‌رله‌مانتارانی‌ ئۆپۆزسیۆن بەپێی ماده‌ی‌ 233 له ‌ده‌ستووری‌ فه‌نزوێللا متمانه‌یان له‌ مادۆرۆ وه‌رگرتۆته‌وه‌.

 

ئەمەش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت کە پێش ساڵێك ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مانی‌ فه‌نزوێللا دروستبوو، هه‌ماهه‌نگی‌ له ‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادانان‌و جێبه‌جێكردندا نه‌ما له‌و وڵاته‌دا.

 

پێشتریش مادۆرۆ لایه‌نه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ به ‌هه‌وڵدان بۆ "كۆده‌تای‌ په‌رله‌مانی‌" تاوانباركردبوو، له‌ به‌رامبه‌ریشدا په‌رله‌مانتارانی‌ ئۆپۆزسیۆن سه‌رۆكی‌ وڵاتیان به‌ پێشێلكردنی‌ ده‌ستوور تۆمه‌تبار ده‌كرد.‌


















زۆرترین بینراوەکان