خۆت لە بۆنی ناخۆشی فێنككەرەوەی ئۆتۆمبێل رزگار بكە


نەتەوە  |   00:01:54 2017-01-10  |   (967) جار خوێندراوەتەوە

بونی ناخۆشی فێننكەرەوەی ئۆتۆمبێل یەكێك لەو كێشانەیە كە دەبێتە هۆی بێزاربونی شۆفێران، ئەوەش بەهەنگاوێك لە زستان چارەسەر دەبێت.
A+    A-

 

لە وەرزی زستاندا، ھەندێك كەس كاتێك گەرمیی ئۆتۆمبێل پێ دەكەن، دوگمەی ACیەكەشی لەگەڵ پێ دەكەن، ھەندێك كەسیش تا زستان تەواو نەبێت، دەست لەو دوگمەیە نادەن، دوگمەی AC، كورتكراوەی وشەی (Air Conditioner)ی ئینگلیزییە، كە واتای (فێنككەرەوەی ھەوا)یە، ئەم دوگمەیەش زیاتر لەگەڵ ساردیی ئۆتۆمبێل پێ دەكرێت، بەڵام پێویستە لە وەرزی زستانیشدا ھەندێك جار ئەو دوگمەیە لەگەڵ پێكردنی گەرمیی ئۆتۆمبێلدا، پێ بكرێت.


ئەگەر دوگمەی AC تەنیا لە وەرزی هاویندا پێ بكەیت، ئەو كاتە كە زستان تەواو دەبێت و دووبارە لە ھاویندا ساردیی ئۆتۆمبێلەكەت پێ بكەیتەوە، بۆنێكی ناخۆشی لێ دێت و ئەو بۆنەش بە ئاسانی چارەسەر ناكرێت، ئەمەش بەم ھۆیەی لە وەرزی زستاندا ھیچ جارێك ئەو دوگمەیەت پێ نەكردووە و سیستەمی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەت، بەكتریا و كەڕووی گرتووە، بۆیە پێویستە لە زستاندا چەند جارێك لەگەڵ گەرمیدا ئەو دوگمەیە پێبكەیت.
 




















زۆرترین بینراوەکان