رۆناڵدۆ دوای بردنەوەی خەڵاتەكەی پەیام ئاراستەی یاریزانانی بەرشەلۆنە دەكات


نەتەوە  |   22:59:36 2017-01-09  |   (1,158) جار خوێندراوەتەوە

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ریاڵ مەدرید دوای بردنەوەی خەڵاتی the best بۆ باشترین یاریزانی جیهانی ساڵی ٢٠١٦ پەیامێک ئاراستەی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە دەكات.
A+    A-

 

كریستیانۆ دوای بردنەوەی ئەو خەڵاتە، كە لە لایەن فیفاوە بەڕێوەچوو، لە وتەیەكدا بۆ ئامادەبوانی ئاهەنگەكە باسی لە خۆشحاڵی خۆی كرد كە توانیویەتی بۆ یەكەم جار ئەو نازناوە بباتەوە.


ناوبراو هەروەها سوپاسی هاوڕێكانی لە یانەكەی و هەڵبژاردنەكەی كرد و پاشان سوپاسی بنەماڵە و هاوڕێكانی تری كرد.


رۆناڵدۆ هەروەها هیوای خواست یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەی ئاهەنگەكە بونایە، بەڵام بەهۆی یاری جامی شاوە ئامادەنەبوون.

















زۆرترین بینراوەکان