كەشتیەكی ئەمریكی تەقە لە چوار بەلەمی سوپای پاسداران دەكات


نەتەوە  |   16:09:33 2017-01-09  |   (10,341) جار خوێندراوەتەوە

هێزی دەریایی ئەمریكا رایگەیاند، كەشتیەكی جەنگی وڵاتەكەیان لە كەنداو بەمەبەستی هۆشداریپێدانیان تەقە لە چوار بەلەمی جەنگی ئێران كردووە.
A+    A-


هێزی دەریایی ئەمریكا لە بارەی ئەو رووداوەوە رونیكردۆتەوە، كە رۆژی یەكشەممە لە گەرووی هورموز، چوار بەلەمی سوپای پاسداران بە خێراییەكی زۆر و بە بێ گوێپێدان بە هۆشداری رادیۆیی كەشتیە جەنگیەكەی ئەمریكا، لێی نزیكبوونەتەوە ، ئەوانیش ناچار بوون بە تەقەکردن بیوەستێنن.


لەماوەكانی رابردوودا چەند جارێكی هێزە دەریایەكانی ئێران و ئەمریكا لە كەنداو رووبەرووی یەك بوونەوە و چەند جارێکیش بۆ ماوەیەکی کاتی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی لە لایەن هێزەکانی حکومەتی تارانەوە دەستبەسەرکراون.


سوپای پاسداران رایگەیاندوە، بەمەبەستی پاراستنی سنورەكانی وڵاتەكەی، هەموو رێوشوێنێك لە كەنداو دەگرنەبەر و ئەمریكاش رەخنەی لە چۆنێتی هەڵسوكەوتی ئەو هێزە ئێرانیانە گرتوە لە كاتی نزیكبوونەوە لە كەشتیە جەنگی و نەوتهەڵگرەكانی.
 


















زۆرترین بینراوەکان