نانسی عەجرەم وێنەیەکی بێ ماکیاژی خۆی بڵاو کردەوە


نەتەوە  |   15:19:53 2017-01-09  |   (1,977) جار خوێندراوەتەوە

نانسی عەجرەم، خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی، وێنەیەکی بێ ماکیاژی خۆی بڵاو کردەوە.
A+    A-

 

 نانسی عەجرەم، وێنە بێ ماکیاژەکەی خۆی، لە ھەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا بڵاو کردەوە، وێنەکەشی زیاتر لە 141 ھەزار لایکی بۆ ھاتووە، ھەروەھا زیاتر لە ھەزار و 500 کۆمێنت، لەسەر وێنەکەیدا نووسراون.

ماڵپەڕە مەگەزینە عەرەبییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا،  نانسی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بە ناوی (حاسە بیک) بڵاودەکاتەوە، کە لە 14 تراکی گۆرانی پێک ھاتووە.

نانسی عەجرەم، کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، خاوەن چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییە، ھەروەھا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

 

















زۆرترین بینراوەکان