نۆكیا كێبركێ لەگەڵ ئەپڵ و سامسۆنگ دەكات


نەتەوە  |   22:30:15 2017-01-08  |   (1,656) جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیا نوێیەكەی نۆكیا بەرهەمهێنانی نوێترین مۆبایلی راگەیاند کە بە سیستەمی كارپێكەری ئەندرۆید كاردەكات‌و کە پیدەچێت نیەوێت بەهۆی ئەم بەرهەمەوە كێبركێ لەگەڵ سامسۆنگ و ئەپڵ بكات.
A+    A-


 

پێشتر كۆمپانیای HMD Global  توانیی رەزامەندیی نۆكیا بەدەستبهێنێت تا لەژێر ناوی ئەو كۆمپانیایەدا مۆبایلی زیرەك بەرهەم بهێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی گرێبەستی نێوان نۆكیاو مایكرۆسۆفت بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایل كۆتاییهات.

 

مۆبایلە نوێیەكە ناوی ( نۆكیا 6)ەو هاوشێوەی تۆڕی چوارەمی پەیوەندییەكانەو پشت بە (نۆگات)ی سیستەمی ئەندرۆید دەبەستێت.

 

سەبارەت بەتایبەتمەندیەكانیشی، (نۆكیا 6) قەبارەی شاشەكەی 5.5 ئینجی روونما بەرزە، هەروەها كامێرای سەرەكیی رونییەكەی16 مێگا پێكسڵە، بەڵام كامێرای پێشەوەی روونماكەی نزمترە، ئەم مۆبایلە پشت بە پرۆسێسەری كوالكۆم سنابدراگۆن 430 دەبەستێت، هاوكات رامەكەی 4 گێگایەو میمۆریەكی ناوخۆییشی بە قەبارەی 64 گێگابایت هەیە.

 

سەبارەت بە كات و نرخی مۆبایلەكەش، بەڕێوەبەرانی كۆمپانیایەکە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاندووە کە نۆكیا 6 سەرەتا لە بازاڕەكانی  چیندا دەفرۆشرێت‌و دواتریش بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهانی دەنێرن، لەبارەی نرخەكەشییەوە ئاماژەیان بەوە کرد کە نرخی مۆبایلە نوێیەكە نزیكەی 250 دۆلار دەبێت.

 

جێی ئاماژەیە بەرهەمەکانی نۆكیا هەر لەسەرەتاوە هەژموونی خۆیان بەسەر بازاڕەكانی جیهاندا سەپاندبوو، بەڵام دواتر لە كێبركێی مۆبایلە زیرەكەكاندا دواكەوت، ئەویش بە ناچاری پەنای بۆ سیستمی مایكرۆسۆفت برد بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلی جۆری لۆمیا.

 

 لەدواین جاریشداو لەمانگی ئەیلولدا كۆمپانیای HMD Global چالاكییەكانی نۆكیای كڕی‌و بەپێی رێكکەوتنامەیەكیش دەتوانێت لەژێر لۆگۆی نۆكیادا مۆبایلی زیرەك بەرهەم بهێنێت، بۆیە نۆكیا دووبارە دەیەوێت لە رێگەی ئەم  مۆبایلەوە شوێنی خۆی لەبازاڕی مۆبایلە زیرەكەكاندا بكاتەوەو كێبڕێكی ئەپڵ‌و سامسۆنگیش بكات.

















زۆرترین بینراوەکان