بەرپرسێکی باڵا لەسەر گێچەڵی سێکسی بەفەرمانبەرە ژنەکان لە پۆستەكەی دوورخرایەوە


نەتەوە  |   20:29:47 2017-01-08  |   (2,635) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەدەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەنجامدانی كاری نابەجێ‌و گێچەڵی سێكسی بەمامۆستاو فەرمانبەران، وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەرە گتشییەكەی لەكارەكەی دوورخستۆتەوە.
A+    A-

 

عالیە نوسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە کە دوای ئەوەی سكاڵاو گلەیی ئەوەمان بۆ دەهات کە هەندێك لەكاربەدەستان پۆستەكانیان بۆ كاری نابەجێ بەكاردەهێنن، داوامان كرد سكاڵا لەسەر ئەوانە تۆمار بكرێت‌.

 

روونیشیکردۆتەوە کە ئەمڕۆ یەكێك لەو بەڕێوەبەرە گشتییانە لەكارەكەی دوورخرایەوە.

 

دەشڵێت: "ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لە وەزارەتی پەروەردە، داوای كاری نابەجێ‌و پەیوەندیی سێكسی لە مامۆستاو فەرمانبەرانی ژن كردووە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.

 

راشیگەیاندووە، جگە لەم بەڕێوەبەرە سكاڵا لەسەر سێ بەرپرسی دیكە لەهەمان وەزارەت تۆماركراوەو داوای گواستنەوەیان لێ دەكرێت، بۆ شوێنێكی دیكە.


















زۆرترین بینراوەکان