تەرمێکی بۆمبڕێژکراو لەناو ساردکەرەوەی تەرمەکاندا تەقییەوە


نەتەوە  |   16:09:01 2017-01-08  |   (4,182) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ یەکشەممە 8-1-2017، تەرمێکی بۆمبڕێژکراو لەناو ساردکەرەوەیەکى تەرمەکاندا لە نەخۆشخانەیەک لە ناوچەى سەدر لە ڕۆژهەڵاتى بەغدا تەقیەوە.
A+    A-

 

 سەرچاوەیەکى ئەمنى ڕایگەیاندووە، ئەو تەرمە لە یەکێک لە ساردکەرەوەکانى نەخۆشخانەیەکى ناوچەى سەدر بووە و سەر لەبەیانى ئەمڕۆ تەقیوەتەوە.

 

ئاشکراشکراوه، بەهۆى تەقینەوەکە زیانى ماددى لە نەخۆشخانەکەدا کەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.

 

سەرچاوە ئەمنییەکە کە ئامادەنەبووه ناوى خۆى ئاشکرا بکات ئەوەشى وتووە، "ئەو تەرمەى تەقیوەتەوە تەرمى کەسێکى خۆکوژ بووە کە سەر لەبەیانى ئەمڕۆ لە ناوچەى جەمیلە بەئۆتۆمبیلێکى بۆ مبڕێژکراوەوە خۆى تەقاندووەتەوە".

 

هاوکات وتیشى، "کە ماددەى تەقینەوە لە سکی تەرمەکەدا بووە".

 

 سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە تەقینەوەیەک ناوچەى جەمیلەى لە ڕۆژهەڵاتى بەغدا بەئامانج گرت کە بەهۆیەوە ٧ کەس کوژران و ١٥ کەسى تریش بریندار بوون.

 


















زۆرترین بینراوەکان