لەم حاڵەتەدا خاولی زۆر مەترسیدار دەبێت بۆ تەندروستی


نەتەوە  |   01:05:22 2017-01-08  |   (3,034) جار خوێندراوەتەوە

لەوانەیە خاولییەکەت چەند جارێک بۆ وشککردنەوە بەکاربھێنیت و تا پیسییەکەی نەبینیت نایشۆیت، بەڵام پزیشکان پێیان وایە ئەوە کارێکی مەترسیدارە.
A+    A-

 

پرۆفیسۆر تیرنۆ لە زانکۆی نیۆرک باسی لەو حاڵەتە کردووە و پێی وایە خاولی شوێنێکی زۆر لەبارە بۆ گەشەکردنی بەکتریا و کەڕوو، چونکە لەکاتێکدا بۆ وشککردنەوە بەکاریدەھێنیت تەڕ و شێدار دەبێت و ئەو بەکتریایانەی لەسەری کۆبوونەتەوە ئەگەری نەخۆشکەوتنت زیاتر دەکەن.

 
ھاوکات پرۆفیسۆرەکە ئامۆژگاری ھەمووان دەکات کە زوو زوو خاولییەکانيان بشۆن و دوای سێ جار بەکارھێنانی بۆ وشککردنەوە دەبێت بیشۆن، ئەگەریش ئەو کارە نەکەن ئەوا زیان بەخۆیان دەگەیەنن.
 
وتيشى، ھەروەھا ھیچ کات نابێت خاولی لەگەڵ کەسێکی تردا بەکاربھێنیت، چونکە ئەوە زۆر مەترسیدارە و دەشێت نەخۆشیت بۆ بگوازرێتەوە.

















زۆرترین بینراوەکان