یەكێتیی رۆژنامەنووسانی عێراق هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە کچە سەماکەرەکە راگەیاند


نەتەوە  |   15:19:44 2017-01-07  |   (1,057) جار خوێندراوەتەوە

یەكێتی رۆژنامەنوسانی عێراق نوسراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دانانی کچە سەماکەرێک وەک سەرۆكی نوسینگەی یەكێتی رۆژنامەنوویانی عێراق لە ئەمریكا کە تیایدا هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو کارە ئاشکرا کرد بریاری دانانی ئەو سەماكەرە بۆ ئەو کارە هەڵوەشێندرایەوە.
A+    A-

رۆژی هەینی 1/6/2017 یەكێتی رۆژنامەنوسانی عێراق نوسراوێكی فەرمی بڵاوکردەوە ئەمەش پاش ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی بە ئامادەبونی هەموو ئەندامەكانی ، بۆ بەدواداچون لە بارەی راپۆرتی كێشەی بریاری دانانی سەرۆكی نوسینگەی یەكێتی رۆژنامەنوویانی عێراق لە ئەمریكا.


لیژنەكە لە بارەی ئەو كێشەیەوە رایگەیاندوە كە عەشتار ئانو سومر مەرجەكانی ئەندامبونی تێدا نیە و هەروەها شیاو نیە بۆ ئەو پۆستە ، هەروەها راژەی پێویستی نیە لە بوارەكەی كە دەبێت لە 5 ساڵ خزمەت كەمتری نەبێت ، هەر لەو روانگەیەوە لیژنەكە چەند بریارێكی داوە لە وانە ، هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیەتی عەشتار ئانو سومر، هاوكات بریاردرا بە هەڵپەساردنی كارەكانی لقی ئەمریكای یەكێتی رۆژنامەنووسان و  دانانی شاكر الحاج مخلف فارس بۆ بەرێكردنی كاروبارەكانی پەیوەست بەو لقە.
 
 




















زۆرترین بینراوەکان