بەکارهێنەرانی ماسنجەر لەم مەترسییە ئاگادار دەکرێنەوە


نەتەوە  |   12:23:05 2017-01-07  |   (5,257) جار خوێندراوەتەوە

پاش بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە بەرنامەی ماسنجەری فەیسبووک دەکرێت بە پارەو بە بێ بەرامبەر نادرێت بە بەکارهێنەرانی، لە ئێستادا نامەیەکی ساختە لەنێو ماسنجەری فەیسبووکدا بڵاو بووەتەوە، کە ئەگەر کلیکی لەسەر بکەیت، ئەو نامەیە بۆ سەرجەم ھاوڕێکانت دەچێت.
A+    A-

ماوەی چەند ڕۆژێکە، نامەیەکی ساختە لە ماسنجەری فەیسبووکدا لە لایەن ھاکەرانەوە دروست کراوە و بە چەندین شێوەی جیاواز بۆ بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک دەنێردرێت و لە نامەکاندا ئاماژە کراوە بەوەی کە گوایە ئەگەر کلیک بکەیت، ماسنجەرەکەت بەخۆڕایی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم نامەیە ساختەیە و ھیچ پەیوەندییەکی بە کۆمپانیای فەیسبووکەوە نییە.

ئەگەر بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک کلیک لەسەر ئەو نامە ساختەیە بکەن، بە شێوەیەکی خۆکاری، نامەکە بۆ سەرجەم ھاوڕێکانی دەچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک، لەسەر بەخۆڕایی مانەوەی پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە.


















زۆرترین بینراوەکان