گەورەترین فلاش میمۆرى لەجیهاندا دروستدەکرێت


نەتەوە  |   15:20:34 2017-01-06  |   (771) جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیاى کینگستۆن دروستکردنى گەورەترین فلاش میمۆرى لەڕووى قەبارەى گلدانەوەوە ڕاگەیاند.
A+    A-


کۆمپانیاکە نیازى دەرکردنى یەکەیەکى "داتا تڕاڤلە ئەڵتیمات جى.تى" هەیە لەبازاڕەکاندا لەمانگى داهاتوودا، کە ئەو فلاشە بەدوو تواناى گلدانەوەى قەبارە جیاوازى ١ تێرابایت و ٢ تێرابایت دەبێت.

 

ئەو فلاشە نوێیە بەیەکەى یوئێس بى نوێوە دەکەوێتە بازاڕەوە لەجۆرى "یوئێس بى ٣.١"  کە ئەمجۆرەش توانای گواستنەوەى داتاو زانیاریى بەبڕى ١٢٨٠ مێگابایت لەچرکەیەکدا دەبێت.

 

کۆمپانیاى کینگستۆن نرخى بۆ هیچ یەکێک لەو دوو جۆرە فلاشە نوێیە نەخستووەتەڕوو، بەڵام زانیارییەکە بەوجۆرەیە کە فلاشەکە تواناى بەستنەوەو کارکردنى هەیە لەگەڵ سیستمەکانى ویندۆز، ماک، لینۆکس و کڕۆم.


















زۆرترین بینراوەکان