چارەنوسی موچەی مانگەكانی 11 و 12 یەكلایی كرایەوە


نەتەوە  |   17:53:49 2017-01-05  |   (97,519) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی سەنتەری زانیاریی لێكۆڵینەوە و ستراتیژیی كوردستان ئاشكرای كرد كە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی دوو مانگەكەی پار خەرج دەكات، دواتر مووچەی ساڵی نوێ دابەش دەكات. 
A+    A-

 

ئاراس خۆشناو، بەرپرسی سەنتەری زانیاریی لێكۆڵینەوە و ستراتیژیی كوردستان رایگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بەردەوام بێت لە دابەشكردنی مووچەی ساڵی رابردووی فەرمانبەران و وتەبێژی فەرمیی حكوومەتیش دووپاتی كردووەتەوە لەسەر بەردەوامیی پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە، لەبەر ئەوەیش حكوومەت بەر لە سەری ساڵ مووچەی مانگی 10ـی دابەش كرد، تا بتوانێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بكات، واتە دوای مووچەی مانگی 10 حكوومەت دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو دەكات".

 

وتویەتیشی:" بڕیارە حكوومەت لە ئەمساڵدا پێداچوونەوە بە كۆی پرسە داراییەكاندا بكات و شێوازێكی دیكە بۆ گۆڕانكاری لە مووچەی فەرمانبەراندا دەبینێتەوە، ئینجا پاشەكەوت كەم دەكاتەوە یانیش شێوازێكی دیكە دەدۆزێتەوە، گرینگ ئەوەیە گۆڕانكاری بەسەر مووچەدا دێت".

 

بەپێی زانیاریەكان بڕیارە لە هەفتەی داهاتوەوە دەست بە پرۆسەی دابەشكردنی موچە بكرێتەوە و وەزارەتی پێشمەرگەش یەكەم وەزارەت دەبێت كە موچە وەردەگرێت.
 




















زۆرترین بینراوەکان