خانمان بەم نیشانانە بزانن كوڕێك تەنها بۆ سێكس لەگەڵتانە


نەتەوە  |   19:22:35 2017-01-04  |   (14,194) جار خوێندراوەتەوە

زۆرجار پیاوان لە بەستنی پەیوەندی لەگەڵ كچێك تەنها یەك ئامانجیان هەیە، ئەویش سێكسە و دواتر واز لە كچەكە دەهێنن و جێیدەهێڵن، بەڵام بەڕێگەی ئەم ١٠ نیشانەیە کچان دەتوانن پێشوەختە ئەو جۆرە کوڕانە بناسن و خۆیان رزگار بکەن.
A+    A-

 

لێرەدا چەند نیشانە و ئاماژە دەخەینەڕوو، كە خانمان بۆیان دەربكەوێت ئەو پیاوەی خۆشەویستی بۆ دەربڕیوە ئایا بەراستی خۆشی دەوێ یان تەنها بەدوای سێكسیەوەیە و دوای گەیشتنی بەو ئامانجەی لێی دور دەكەوێتەوە.


یەكەم- پارەی زۆرتان بۆ تەرخان دەكات و كاتی كەمتان پێدەبەخشێت: ئەم پیاوانە بۆ بەدەستهێنانی دڵی كچەكە و رازی كردنی بە پەیوەندی سێكسی دیاری گرانبەهایان پێدەبەخشن و بۆ نان خواردنیش دەیانبەنە گرانبەهاترین خواردنگەكان، بەڵام لە هەمان كاتدا كەمترین كاتی خۆیانی پێدەبەخشن.


دوو- تەنها لە هەندێك كاتی دیاریكراودا پەیوەندیان پێوە دەكەن: كاتی سێكس و پەیوەندی رەگەزی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە، بەڵام بە گشتی بەو ماوەیە دەوترێت كە كەسەكە كاری رۆژانە، پێكەوەبوون لەگەڵ هاوڕێكانی و بەرپرسیارێتیەكانی تری تەواو كردووە، بۆنمونە ئەگەر تەنها 2 ی نیوەشەو تەلەفونی بۆكردی بزانە تەنها بۆ سێكس تۆی دەوێت.


سێ- پابەندی پەیوەندیەكی گشتگیر نابێت: ئەم جۆرە پیاوانە تەنها لایەنی جەستەیی بەرامبەرەكەیان بەلاوە پەسەندە و گرنگی بە لایەنی رۆحی نادەن، ئەوەش واتە لە بری پەیوەندیەكی گشتگیری جەستەیی و رۆحی كە بناخەی پەیوەندیەكی تۆكمەیە، تەنها بیر لە پەیوەندی سێكسی دەكەنەوە، بەواتایەكی تر تەنها بەدوای سێكسەوەن و دەیانەوێت لەگەڵ زۆرترین كچدا ئەو پەیوەندیەیان هەبێت، نەك تەنها لەگەڵ یەك كەس.


چوار- ئەگەر سەرجەم گفتوگۆكانتان و پێكەوەبوونەكانتان كۆتاییەكەی سێكس بوو، دڕدۆنگ مەبە و دڵنیا بە كە تۆی تەنها بۆ ئەو مەبەستە دەوێت و ئەگەر هەوڵ بدەی چاكسازی لەو رەفتارەی بكەی و لێت زویر بوو، بزانە كە پەیوەندیەكەتان هیچ ئاسۆیەكی روونی نابێت.


پێنج- ناهێڵێت هاوڕێ و كەس و كارەكانی بناسی. چوون لە سەرەتاوە تەنها بەدوای رابواردن و سێكسەوەیە ناهێڵێت كەس و كار و هاڕێكانی بناسیت، چوون كوڕان ئەو كچانە بە كەسوكاریان دەناسێنن كە دەیانەوێت هاوسەرگیریان لەگەڵ بكەن، هەروەها بۆ میوانی و ئەو شوێنانەی هاوڕێكانی تیایدا بەشداربن، كچان نابەن، چوون دوورنییە لەو كۆبوونەوە و میوانداریانە هەندێكی كچی تر هەبن، كە بەنیازبن لەگەڵ ئەوانیش پەیوەندیان هەبێت.


شەش- ئەو كاتەی كە دەبێت پێكەوە لە دەرەوە بن، حەزدەكات بچنەماڵەكەی و كەواتە دڵنیابە تەنها شتێك لە تۆدار سەرنجی راكێشاوە سێكسە.


حەوت- زۆریت لێدەكات و دەتخاتە ژێر فشارەوە: ئەو كوڕانەی تەنها بەدوای سێكسەوەن، بە بیانوی ئەوەی پێویستە بەرلە هاوسەرگیری باشتر لە رووی جەستەییەوە یەكتر بناسن، فشار لەسەر كچەكە دروست دەكەن، ئەمەش فێڵێكی كۆنە و لە راستیدا ئەوەی بیری لێناكاتەوە هاوسەرگیریە.


هەشت- ئەگەر هەرجارە و لە ژوان یان پێكەوە بوونتان زانیت، كەرەستەكانی پەیوەست بە سێكسی ئامادەكردووە وەك كۆندۆم، ئەوا بزانە پێشتر بەرنامەی بۆداناوە و تەنها بۆ ئەوە تۆی دەوێت.


نۆ- خواردنەوەی كهولی دەخواتەوە و حەز دەكات تۆش بیخۆیتەوە: لە ژوان و پێكەوە بونەكانتان بە بەردەوامی خواردنەوەی كهولی دەخواتەوە و داواش دەكات تۆش بیخۆیتەوە، بۆ ئەوەی سەرخۆش بن و ئەمەش باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی سێكست لەگەڵ بكات.


دە- قسەكانی ناكات بە كردار. زۆربەی قسەكانی تەنها لە چوارچێوەی وشەدا دەمێننەوە و نابن بەكردار، یەك لەو قسانەش دەربڕینی خۆشەویستیە و ئەوەش تەنها بۆ بەدەستهێنانی جەستەتانە.
 




















زۆرترین بینراوەکان