سامسۆنگ سێ گالاکسی نوێی راگەياند


نەتەوە  |   16:14:11 2017-01-03  |   (1,161) جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانيای سامسۆنگی کۆری سێ مۆبايلی نوێی لە جۆری (A) راگەياند کە چەند تايبەتمەندييەکی گرنگ لەخۆدەگرن.
A+    A-

 

لە دووەم رۆژی ساڵی نوێدا و لە کۆنگرەيەکدا کۆمپانيای سامسۆنگی کۆری سێ مۆبايلی نوێی لە جۆری (A) راگەياند کە چەند تايبەتمەندييەکی گرنگ لەخۆدەگرن.

 

ئەو مۆبايلانەش ناويان (A3) و (A5) و (A7) ـە، هەر سێ جۆرەکەش بەجۆرێک دروستکراون کە دژە ئاو و خۆڵن، کە ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ بەکارهێنەرانی دەبێت.

 

تايبەتمەندييەکانی گەلاکسی A3

 

- قەبارەی شاشەکەی 4.7 ئینجە


- ڕوونی شاشەکەی 720×1280 پێکسڵە.


پڕۆسێسەرەکەی 1.6 گێگاهێرتزە.


ڕامی دوو گێگایە.


- ميمۆری ناوخۆیی 16 گێگایە و توانستی زیادکردنی هەیە لەڕێگەی ميمۆری کاردەوە.


- کامێرای پشتەوەی ٨ مێگايە و پێشەوەی 13 مێگاپێکسڵە.


- سیستەمی ئەندرۆیدی مارشماڵۆی لەسەرە.


- توانستی باترييەکەی 2350 ملیئەمپێرە.

 

 

تايبەتمەندييەکانی گەلاکسی A5:

- قەبارەی شاشەکەی 5.2 ئینجە.


- ڕوونی شاشەکەی 1080×1920 پێکسڵە.


پڕۆسێسەرەکەی 1.9 گێگاهێرتزە.


ڕامی سێ گێگایە.


- ميمۆری ناوخۆیی 32 گێگایە و توانستی زیادکردنی هەیە لەڕێگەی ميمۆری کاردەوە.


- کامێرای پشت و پێشەوەی 16 مێگاپێکسڵە.


- سیستەمی ئەندرۆیدی مارشماڵۆی لەسەرە.


- توانستی باترييەکەی 3000 ملیئەمپێرە.

 

 

تایبەتمەندییەکانی گەلاکسی A7:

 

- قەبارەی شاشەکەی 5.7 ئینجە.

 

- ڕوونی شاشەکەی 1080×1920 پێکسڵ.


پڕۆسێسەرەکەی 1.9 گێگاهێرتزە.


ڕامی سێ گێگایە.

 

- ميمۆری ناوخۆیی 32 گێگایە و توانستی زیادکردنی هەیە لەڕێگەی ميمۆری کاردەوە.


- کامێرای پشت و پێشەوەی 16 مێگاپێکسڵە.


- سیستەمی ئەندرۆیدی مارشماڵۆی لەسەرە.


- توانستی باترييەکەی 3600 ملیئەمپێرە.


















زۆرترین بینراوەکان