پیپ گواردیۆلا بە یەکجاری واز دەھێنێت


نەتەوە  |   15:43:41 2017-01-03  |   (494) جار خوێندراوەتەوە

پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئاشكرايكرد، تا ٣ ساڵی تر لە مانچێستەر بەردەوام دەبم و دوای ئەوەش بە یەکجاری واز دەھێنم.
A+    A-

 

لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەنالی nbc  پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانچستەر سیتی رایگەیاند کە کاری راھێنانم زۆر نزیک بۆتەوە.

 

پیپ دەڵێت، ئەگەر کێشە نەیەتە پێشەوە تا ٣ ساڵی تر لە مانچێستەر بەردەوام دەبم و دوای ئەوەش بە یەکجاری واز دەھێنم چونکە من نامەوێت تا ٦٠ یان ٦٥ ساڵی خەریکی کاری راھێنان بم پێویستم بە پشوە و دەمەوێت کاتەکانی ژیانم بە یاری گۆڵف بەسەر بەرم.

 

پیپ وتیشى، دوای تەواو بونی بۆندەکەم لەگەڵ مانچستەر راھێنانی ھیچ یانەیەکی تر ناگرمە دەست و ماڵئاوایی کۆتایی دەکەم.

















زۆرترین بینراوەکان