دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێتەوە


نەتەوە  |   12:02:39 2017-01-03  |   (86,062) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێتەوە و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی وادەکەی ئاشکرا دەکات.
A+    A-

 

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە رایگەیاند، تا ئێستا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان بۆ وردبینیکردن نەبردراوەتەوە وەزارەتی دارایی، بەڵام چاوەڕوان دەکەن تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو، کاری وردبینیکردنەکە کۆتایی بێت.

 

وتیشی: لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە دەست پێ دەکات و بەم شێوەیەش دابەشکردنی مووچەی مانگێکی فەرمانبەران دەست پێ دەکاتەوە.

 

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، تا ئێستا نازانن ئەو مووچەیەی دابەش دەکرێت، مووچەی مانگی ١١ ی ساڵی پارە یان مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ؟ چونکە هێشتا لە وەزارەتی داراییەوە بڕیاری کۆتایی ئاشکرا نەکراوە ولە کۆبوونەوەیەکدا یەکلایی دەکرێتەوە کە ئایا موچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ پاشەکەوت دەکرێت یان نا.


















زۆرترین بینراوەکان