تويتەر زيادکردنی تايبەتمەندی ڤيديۆی ٣٦٠ پلەیی راگەياند


نەتەوە  |   13:50:04 2017-01-02  |   (487) جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر، پاش ئەوەی لەماوە رابردوو خزمەتگوزاریی پەخشی راستەوخۆی بەردەست خست لە ئێستادا زيادکردنی تايبەتمەندی ڤيديۆیی ٣٦٠ پلەیی راگەياند .
A+    A-

 

لە رێگەی بلۆگەرى خۆيەوە، تويتەر زيادکردنی تايبەتمەندی ڤيديۆیی ٣٦٠ پلەیی راگەياند، واتە هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت لەکاتی پەخشی راستەوخۆکەی دا ڤيديۆکەی بە گۆشەی ٣٦٠ پلە بڵاوبکاتەوە، کە ئەمەش پێشتر لە فەيسبوکدا کاراکرابوو.

هەروەها ئاماژەشيان بەوەداوە تايبەتمەندييەکە بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەردەست دەبێت لە رێگەی نوێکردنەوەوە بۆ بەکارهێنەرانی تويتەر لەسەر ئەو دوو سيستمە دەنێردرێت.

















زۆرترین بینراوەکان