وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ١١ ئاشکرابوو


نەتەوە  |   12:47:03 2017-01-02  |   (109,974) جار خوێندراوەتەوە

وابریارە حکومەتی هەرێم بەردەوام بێت لە موچەی ساڵی پار و بۆ ئەو مەبەستەش بەم نزیکانە خشتەی موچەی مانگی ١١ بڵاو دەکرێتەوە.
A+    A-

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی داراییەوە دەست کەوتوون، چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە بڵاوبکاتەوەو تێیدا وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بەرەسمی ئاشکرابکات.

 

 بە پێی ڕیزبەندی خشتەی موچەش یەکەم وەزارەت کە موچەکەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە.

 

جێی باسە پێشتر چەند دەنگۆیەکی جیاجیا بڵاوکرانەوە دەربارەی ئەوەی موچەی کۆتا مانگەکانی ساڵی ٢٠١٦ هاوشێوەی مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ پاشەکەوت دەکرێت، بەڵام ئەو دەنگۆیانە لە لایەن حکومەتەوە پشتڕاست نەکراونەوە.

















زۆرترین بینراوەکان