شاجوان لە پەیامێکیدا بۆ ساڵی نوێ باسی خۆشویستن دەکات


نەتەوە  |   16:25:15 2017-01-01  |   (1,022) جار خوێندراوەتەوە

ژالیا سیروان، شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2016، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ وێنەیەکی بڵاوکردەوەو پەیامێکیشی نوسیوە.
A+    A-

 

ژالیا سیروان، وێنەیەکی بە جلی کوردی سپییەوە بڵاوکردەوەو پەیامێکی لەسەر نوسیوەو دەڵێت،” ساڵی نوێتان ئاوەدان ، پیرۆزبای خۆم سەرەتا لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان ئەکەم ئەم ئازادییەی تیایدا دەژین بەرووبومی ڕەنج و کۆڵ نەدانی ئەوانە ئێمە بە ئەوانەوە سەربەرزین".


وتیشى،" ھیوام وایە ساڵی ٢٠١٧ ، ببێتە سەرەتای ئاوەدانی و خۆشی و کۆتای ھەموو ئازار و ناخۆشییەکان ، لەم ڕۆژەوە و لەم ساڵە تازەیەوە بە دێری ( خۆشویستنی یەکدی ، نەشکانی یەکدی) دەست بە ژیانی نوێ بکەین".

 

 


















زۆرترین بینراوەکان